سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، دوای به‌شداریكردنی له‌ لووتكه‌ی عه‌ره‌بی-چینی له‌ سعودیه‌، گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیران كۆتایی به‌به‌شداریكردنی له‌لووتكه‌ی عه‌ره‌بی-چینی بۆ هاریكاریی وگه‌شه‌سه‌ندن هێنا كه‌ سعوودیه‌ میوانداریی كردبوو.

له‌ لووتكه‌كه‌دا، سوودانی گوتاری عێراقی پێشكه‌ش كرد كه‌تێدا ژماره‌یه‌ك له‌شا وسه‌رۆك ونوێنه‌رانی وڵاتانی به‌شدار ئاماده‌بوون له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین، شی جی پینگ.
سوودانی له‌گوتاره‌كه‌یدا تێروانینی عێراقی بۆ هاریكاری ودۆستایه‌تی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی وچین خسته‌روو، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی ته‌واوكاری ئابووری و رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێز وهه‌ماهه‌نگ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه‌رووبه‌روویی گه‌ڵان ده‌بنه‌وه‌ كه‌سه‌ركرده‌كانیان به‌شداری ئه‌م لووتكه‌یه‌ بوون.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی روونكرده‌وه‌ كه‌په‌رۆشه‌ بۆ سه‌قامگیری سیسته‌می ئابووری جیهانی له‌وانه‌ سه‌قامگیری بازاره‌كانی نه‌وت وكرانه‌وه‌ی ئه‌رێنی به‌روویی هه‌موو دۆستانه‌وه‌. هه‌روه‌ها پاڵپشتی نه‌گۆڕی عێراق بۆ مافی گه‌لی فه‌له‌ستین و‌ده‌وڵه‌ته‌ نیشتمانییه‌كه‌ی وپایته‌حته‌كه‌ی قودسی پیرۆز دووپاتكرده‌وه‌.
سوودانی له‌په‌راوێزی لووتكه‌دا چه‌ندین دیدار وكۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ وسه‌رۆكی حكوومه‌ته‌كانی به‌شدار له‌م لووتكه‌یه‌ سازكرد وتێدا دیدگا وبۆچوونه‌كان ئاڵوگۆڕ كران وجه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵوێسته‌كان كرایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ئاڵنگارییه‌ ئابووری وئه‌منییه‌ هاوبه‌شه‌كان، هه‌روه‌ها میكانیزمه‌كانی رێكخستنی هاوبه‌شكاری له‌نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی وچین وپه‌یوه‌ندییه‌ دووقۆلییه‌كانی وئه‌و پرسانه‌ی كه‌جێگای بایه‌خی هاوبه‌ش، له‌گه‌ڵ شێوازه‌كانی هۆكاری گه‌شه‌سه‌ندن وسه‌قامگیری وپێشكه‌وتنی ئابووری بۆ گه‌ڵانی وڵاتانی به‌شدار له‌م لووتكه‌یه‌دا باسكران.