دیجیتال میدیای سپێده
سندوقی هاوکاری منداڵانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان (یونسێف)، رایگەیاند کە لە ماوەی حەوت مانگدا لە یەمەن، ١٥ منداڵ بەهۆی سوورێژەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە راپۆرتێکدا کە لەلایەن یونسێفەوە بلاوکراوەتەوە، زانیاریی سەبارەت بە حاڵەتەکانی توشبوون بە سوورێژەی منداڵان لە یەمەن لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە تا مانگی تەمووز خراوەتەڕوو.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە لە حەوت پارێزگای یەمەندا بە عەدەنی پایتەختیشەوە، هەزار و ٤٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە سوورێژە تۆمار کراوە و ١٥ منداڵ بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە یونسێف پشتیوانی لەو هەڵمەتی کوتانە دەکات کە وەزارەتی تەندروستیی یەمەن دەستی پێکردووە.
- قەیرانی مرۆیی لە یەمەن گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار
بەپێی داتاکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە یەمەن تەنیا لە سەدا ١٣ی پێداویستییەکانی کەرتی تەندروستیی دابیندەکرێت.
هاوکات بەپێی راپۆرتەکانی کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەران سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، بەهۆی جەنگی ناوخۆییەوە لە سەدا ٧٣ی خەڵکی یەمەن (نزیکەی ٢٣،٤ ملیۆن کەس) پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە و ٤،٣ ملیۆن کەسیش ئاوارە و دەربەدەر بوون.
هەروەها بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە ٣٧٧ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، لەوانەیش زیاتر لە ١٣ هەزاریان مەدەنی بوون.