تۆڕێکی قاچاخچێتی کردن بە زیاتر لە هەزار کۆچبەر لە عێراقەوە بۆ ئەوروپا ده‌ستگیركران

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند: "یۆرۆپۆل" تۆڕێکی بەرفراوانی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەرانەوەی کردە ئامانج، کە ئەم تۆڕە ئاسانکاری تەواوی بۆ کۆچبەران کردوە بۆ تێپەڕاندنیان لە عێراقەوە بۆ بێلاڕوسیا و دواتر بۆ یەکێتی ئەوروپا.

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بڵاویكرده‌وه‌، بە هاوکاریی هاوبەشی دەسەڵاتدارانی ئەوروپا لە ئیستۆنیا، ئەڵمانیا، لاتڤیا، لیتوانیا و پۆڵەندا، بە پاڵپشتی دەزگای جێبەجێکردنی یاسای ئەوروپی "یۆرۆپۆل" تۆڕێکی بەرفراوانی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەرانەوەی کردە ئامانج، کە ئەم تۆڕە ئاسانکاری تەواوی بۆ کۆچبەران کردوە بۆ تێپەڕاندنیان لە عێراقەوە بۆ بێلاڕوسیا و دواتر بۆ یەکێتی ئەوروپا .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بەم تۆڕە لە سەرەتای ساڵی 2022 دەستی پێکردوە کە تا ئێستا 61 ئەندامی گروپەکەیان دەستگیرکردووە و دوایین پرۆسەی دەستگیرکردن چوارشەممەی ڕابردوو 7ی کانوونی دووەم ئەنجامدراون، لە سەرەتای ساڵدا 100 حاڵەتی قاچاخچێتی ئاشکرا کرا کە زیاتر لە هەزار کۆچبەر تێیدا بەشداربوون لە 7ی کانوونی دووەمدا دەسەڵاتدارانی ئەوروپا 8 تۆمەتباریان دەستگیرکردوە (5 لە ئەڵمانیا، 2 لە لیتوانیا و 1 لە پۆڵەندا) لە میانی هەڵکوتانە سەر 17 شوێنی جیاواز (14 لە ئەڵمانیا، 2 لە لیتوانیا و 1 لە پۆڵەندا ) و12 حاڵەتی قاچاخی ئاشکرا کرد کە 13 ئاسانکار و 30 کۆچبەری تێدا بەشداربوون، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ئامێری ئەلیکترۆنی و بەڵگەنامە و پارە.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تۆڕەکە زیاتر لە هاوڵاتیانی سوریا و تورکیا پێکهاتووەو ووتیشی: تۆڕەکە گەشتی کۆچبەری ڕێکخستووە بەتایبەتی بۆ کۆچبەرە عێراقییەکان لە بەغداوە بۆ یەکێتی ئەوروپا.

بە پیی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە، تۆڕەکە پشتی بە تورکیا بەستووە وەک وێستگەیەکی سەرەکی ترانزێت، بەو پێیەی کۆچبەران دوای ئەوەی لە عێراقەوە بۆ ڕووسیا ڕاکێشراون، دواتر لە بیلاڕووسەوە بەرەو یەکێتی ئەوروپا لە ڕێگەی لاتڤیا و لیتوانیا و پۆڵەندا گەشتیا کردوە، پاشان بە پلەی یەکەم بەرەو ئەڵمانیا بەردەوام بونە و ژمارەیەکیان بۆ فینلاند.

سەرۆکی دەزگای لوتکە باسی له‌وه‌شكرد، ئەندامانی تۆڕەکە بە شێوەیەکی شەخسی یەکتر ناناسن هەریەکەیان لە شوێنێکدا لەسەر ڕێگای کۆچ جێگیرکراون، و بەپێی ئەو ئەرکانەی کە هەریەکەیان ئەنجامی دەدەن کەوتۆنەتە ژێر پلەبەندییەکی کارکردنەوە، سەبارەت بە ناردنی پارە کە ئەرکەکانیان ئاسان دەکات، لە ڕێگەی حەواڵە و دراوی کریپتۆوە دەگاتە دەستیان.

هەر بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست دەزگای لوتکە کەوتوە، تۆمەتبارەکان لە نێوان سێ هەزار بۆ 15 هەزار تۆمەتبار مەزندە دەکرێن، ئەمە جگە لەوەی بڕی پارەیان زیاتر لە 16 ملیۆن یۆرۆ بووە، لە کاتێکدا شۆفێران لە نێوان 500 بۆ 1000 یۆرۆیان وەرگرتوە بۆ هەر سەرنشینێک کە دەیانبردە شوێنی کۆتایی خۆیان.

دەزگای لوتکە ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، کۆچبەران لە بارودۆخێکی مەترسیداردان، کۆچبەرێک کە لەلایەن تۆڕەکەوە بە خراپی مامەڵەی لەگەڵدا کراوە و بە مردوویی دۆزراوەتەوە چونکە شۆفێرەکە لە دۆخێکی ناجێگیردا لە نزیک سنووری ئەڵمانیا و پۆڵەندا بەجێی هێشتووە، ووتیشی: دەسەڵاتداران بەردەوامن لە هاوکاریکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی قاچاخ، هاوکات هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەران لەسەر ڕێڕەوی کۆچکردن،

ئاۆی جه‌لال ووتیشی، لەسەر پێشێلکارییەکانی دژی کۆچبەران لە سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان بانگەواز لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن کە ڕێڕەوی تێپەڕبوونی یاسایی و سەلامەت بۆ کۆچبەران دەستەبەر بکەن و داوای ڕێزگرتن لە مافەکانیان و پێشێلنەکردنی یاساکانی مافی مرۆڤ دەکەن. "تۆڕی چاودێری توندوتیژی سنووری" و ڕێکخراوی ڕاپۆرتەکانی ماڵی ڕووناکی" ئەو پراکتیزانەیان بەڵگە کردووە کە وڵاتانی ئەوروپی بە تایبەتی لەسەر ڕێگای بەڵکان لە ساڵانی ڕابردوو بەرامبەر بە کۆچبەر کراوە.