توركیا بۆردومانى ناوچه‌ سنوریه‌كانی قه‌زای ئامێدی كرد

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

ئه‌مڕۆ جارێكى دیكه‌ فڕۆكه‌كانی توركیا گوندی بورجی له‌سنوری ناوچه‌ی نهێلی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدی بۆردومانكرد، وێڕای نەبوونی زیان به‌ڵام ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌لای دانیشتوانی گونده‌كه‌ دروستكردوه‌

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ قه‌زای ئامێدی رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا سنوری گوندی بورجیان له‌ ناوچه‌ی نهێلی بۆردومانكرد، بۆردومانه‌كه‌ش چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌ناوه‌ندی قه‌زای ئامێدی دوربوه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیاش رایگه‌یاندوه‌، به‌مه‌به‌ستی به‌ئامانجگرتنی پێگه‌كانی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئاسمانیه‌كانیان له‌ناوچه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن، به‌هۆی بۆردومانه‌كانیشه‌وه‌ شه‌ڕ و پێكدادانی به‌رده‌وام له‌ناوچه‌ سنوریه‌كان هه‌یه‌.