عێراق.. دوەمین كاروانی پارە دزراوەكەی بانكی رافیدەین گەڕێنرایەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌: كه‌به‌هاوكاری ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی بواری ده‌ستپاكی توانیویانه‌ به‌شی دوه‌می پاره‌كانی باج بگێڕنه‌وه‌ كه‌بره‌كه‌ى زیاتره‌ له‌ 134 ملیار دینار.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا نوسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه‌: له‌ئه‌نجامی به‌دوداچونێكی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وبه‌هاوكاری ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌ستپاكی به‌رده‌وامبون له‌بره‌ودان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی دزراون به‌تایبه‌تی پاره‌كانی باج كه‌به‌دزی سه‌ده‌ ناسراوه‌ ده‌كرێت.

راشیگه‌یاند: به‌شی دوه‌می پاره‌كانی باج گێڕدراونه‌ته‌وه‌ كه‌بڕه‌كه‌ی 134 ملیار و 455 ملیار دیناره‌، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی خرابونه‌ سه‌ر هه‌ژماری كراوه‌ی لقی سه‌ره‌كی بانكی ڕافیده‌ین، به‌وه‌ش تێكڕای پاره‌ گێڕاوه‌كان ده‌گه‌نه‌ 317 ملیار و 535 ملیۆن و 536 هه‌زارو 525 دینار.