سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق، خوازیاره كێشه‌ی كه‌ركوك به‌سازان چاره‌سه‌ر بكرێت وشاره‌كه به‌پێگه‌ی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ببرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بخرێته سه‌ر هیچ هه‌رێمێك.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق، حه‌سه‌ن توران رایگه‌یاند: پێیان وایه ته‌ندروستترین چاره‌سه‌ر بۆ كه‌ركوك كه‌له‌دوای داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له‌ساڵی2003 به‌ملاوه وه‌ك شارێكی جێگه‌ی مشت‌ومڕ له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ماوه‌ته‌وه، له‌رێگه‌ی سازانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی شاره‌كه‌وه به‌دی ده‌هێنرێت.
توران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ساڵی 2005ه‌وه كه‌ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق نووسراوه، نه‌توانراوه چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك بدۆزرێته‌وه وسه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كه‌ركوك وكه‌ركووكییه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م مادده‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی توركمان وعه‌ره‌ب نووسراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق سه‌رله‌نوێ هێنانه‌وه به‌رباسی كه‌ركوك له‌نێوان حكوومه‌تی به‌غدا وحكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ئاماده‌بوونی توركمانه‌كان به‌هه‌نگاوێكی ناشرین ناوبرد.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: هه‌ڵوێستی توركمانه‌كان له‌باره‌ی كه‌ركووكه‌وه ئه‌وه‌یه كه‌شاره‌كه له‌لایه‌ن هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌ببردرێت، خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی بێت ونه‌خرێته سه‌ر هیچ هه‌رێمێك. كه‌ركووك خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی یان هه‌رێمێكی تایبه‌تی فیدراڵی بێت. به‌پێچه‌وانه‌وه، یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
حه‌سه‌ن توران تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆ به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی له‌نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوك ئه‌نجامدراوه وئاشكرایكرد: باوه‌ڕی وایه ئه‌م كۆبوونه‌وانه به‌ئیداره‌ی هاوبه‌ش وپێگه‌ی تایبه‌ت بۆ شاره‌كه ومانه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌غدا وگه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وییه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كانی توركمانه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان كۆتایی دێت.