هێڵی ئاسمانیی توركیا هه‌ڵگرتنی رێكارییه‌كانی كۆرۆنای له‌ گه‌شته‌كانی عێراق راگه‌یاند

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی توركیا (THY) رایگه‌یاند كه‌ سنووردارییه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی له‌ گه‌شته‌كانی عێراقدا هه‌ڵگرتووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ هه‌ژماری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمپانیاكه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌؛ 'كۆتایی هێنراوه‌ به‌ رێكارییه‌كانی كۆرۆنا كه‌ له‌ عێراق په‌یڕه‌و ده‌كرا.

له‌ میانی چوونه‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ بوونی كارتی وه‌رگرتنی ڤاكسین یان پشكنینی "PCR" نه‌ماوه‌. به‌هیوای گه‌شتێكی خۆش'.