نه‌زاهه‌ى عێراق: ئوردن وتوركیا ولوبنان له‌و ده‌روازانه‌ن سامانى گه‌نده‌ڵى لێیانه‌وه‌ ده‌ڕفێندرێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراقى ئه‌مرۆ ئاشكرایكرد: ئوردن وتوركیا ولوبنان له‌دیارترینى ئه‌و وڵاتانه‌ن كه‌لێیانه‌وه‌ سامانى دزراو وگه‌نده‌ڵى بۆ ده‌ره‌وه‌ دڕفێندرێت، وبۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و داهاتانه‌ش ئاسته‌نگى زۆرمان بۆ دروستبووه‌.

عه‌لى محمد، به‌رێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى راگه‌یاندن له‌ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق بۆ رۆژنامه‌ى فه‌رمى رایگه‌یاندوه‌: له‌دیارترین ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌لێیانه‌وه‌ سامانى دزراوى عێراق ده‌برێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئوردن وتوركیا ولوبنانن، وهه‌ندێك له‌وڵاتانى دیكه‌ى هه‌رێمیش هه‌ن، وگوتى: رێوشوێنه‌كانیشمان به‌رده‌وامن بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى ئه‌و داهاتانه‌.

راشیگه‌یاندوه‌: ده‌سته‌كه‌ له‌ماوه‌ى دوایین كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئوردن، توانیویه‌تى به‌شێك له‌و سامانه‌ دزراوانه‌ى عێراق ده‌ستى به‌سه‌ردا بگیرێت، به‌ڵام هه‌ندێك رێگرى هه‌ن كه‌تووشى ده‌سته‌كه‌مان ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى داهاته‌كان به‌تایبه‌ت له‌وڵاتى توركیا ولوبنان.