پاش هێرشەکەی ڕۆژی دووشەممە بۆ سەر بنکەی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی دهۆک، ئاسایشی دهۆک ڕاگەیاندنێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هێرشەکەی بە "هێرشێکی تیرۆرستی" ناودێر کرد. ئاسایشی دهۆک لە بەیاننەمەکەیدا جەختی کردەوە کە ڕەوشی دهۆک لە ژێر کۆنترۆڵدایە و کۆمیتەیەک بۆ لێکۆڵێنەوە کردن لە ڕووداوەکە. هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بڵاونەکراوەتەوە. پۆلیس دەڵێت ئەنجامەکان دەخەینە بەردەستی ڕای گشتی و بەردەوام دەبین لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شاری دهۆک. لەم هێرشەدا ئەفسەرێکی ئاسایشی تەمەن 31 ساڵ بەناوی ئازاد ئیبراهیم ژیانی لەدەستدا و ئەفسەرێکی دیکەی ئەمنیش بریندار بووە. هێزە ئەمنییەکان باس لەوە دەکەن کە هێرشبەرەکەش کوژراوە.