دیجیتال میدیای سپێده
لیژنه‌ى دارایى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایكرد: دواى ناردنى پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه، په‌رله‌مانى عێراق پێویستى به‌دوو مانگ هه‌یه بۆ په‌سه‌ند كردنى پرۆژه یاسایى بودجه‌ى گشتى 2023.
مه‌عین كازمى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه: له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر لایه‌نى وه‌به‌رهێنان وگه‌شه‌پێدان وئاوهدانكردنهوهى ژێرخانى وڵات له‌پرۆژه یاسایى بودجه‌ى 2023 دا بكاته‌وه، وگوتى: نزیكه‌ى 70%ى بودجه‌كه به‌كاربه‌ره وبۆ موچه ده‌ڕوات، وئه‌وه‌ى ده‌مینێته‌وه نزیكه‌ى 30%یه كه‌بۆ پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانه.
كازمى ئاشكرایكرد: پرۆژه یاسایى بودجه له‌كۆتایى ساڵى 2022 ته‌واو ده‌بێت وپێشكه‌ش به‌په‌رله‌مان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ هاتنى سه‌ره‌تایى ساڵى 2023 ده‌بێت، وپه‌رله‌مانیش له‌و كاته‌وه پێویستى به‌دوو مانگ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت وپه‌سه‌ند بكرێت.
له‌باره‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌پرۆژه یاسایى بودجه دا، كازمى رایگه‌یاند: دیاریكردنى پشكى هه‌رێم له‌رێگه‌ى رێككهوتنهكانهوه ده‌بێت، وپێویسته رێككه‌وتنیش له‌سه‌ر یاسایى نه‌وت وغاز بكرێت له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى داهاتوو دا، وكوتلهكان له‌سه‌رى رێكده‌كه‌ون، وهه‌روه‌ها پێویسته داهاته‌كانى نه‌وت وده‌روازه سنورییه‌كانى هه‌رێمیش بۆ خه‌زینه‌ى عێراق بگه‌رێندرێنه‌وه.