دیجیتال میدیای سپێده
کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان هەور دەبێت بەدرێژایی کاتەکان لەگەڵ باران بارین لە تەواوى ناوچە جیاجیاکان، کە ئاستى دابارین مامناوەند و هەندێکجار نمە بارانى پچر پچر دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان بارانى زیاتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر بارینێکى کەمى دەبێت و لە شەودا باران بارین لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر دەبێت .
لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە ئەوە هاتووە، پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بەتۆمارکراوەکانی دوێنێ .
کەشناسی ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەینێ چوارشەممە، لە کاتەکانى بەیانىدا ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان و سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە پارێزگاى هەڵەبجە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و نمە بارانى دەبێت، لەدواى نیوەڕۆ کاریگەرى ئەم شەپۆڵى باران بارینە کۆتایى دێت.