دیجیتاڵ میدیای سپێده
تیمی پارێزەرانی بەرگریکارلە چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان ڕایانگهیاند: دوو ڕۆژە پێنچ چالاکوانی شیلادزێ بەبڕیاری دادگا ئازادکراون، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵە بەناحەق لە زیندانن و ئێستاش ماوەی حوکمەکانیان تەواو کردووە.
ئاماژهیان بهوهشكرد، بەم سەرماو سۆڵە لە بەیانییەوە کەس و کاریان کە ژن و منداڵیشیان لەگەڵدایە لەبەردەم ئاسایشی گشتی هەولێرن و لە چاوەروانی ئازادکردنی ڕۆڵەکانیانن بەڵام ئاسایش تا ئەو دەققەیە ئازادیان ناکەن ئەمە چ ویژدانێکە؟!.
دهقی ڕاگهیهندراوهیكه:
بۆ ڕای گشتی ..
بەڕێز سەرۆکی هەرێم ..
بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان ..
بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێم ..
بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ..
بەڕێز سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ ..
بەڕێزان لە یۆنامی و نێردە دیپلۆماتیەکانی هەرێمی کوردستان
بەڕێزان رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ..
سڵاوو رێز ..
دوو ڕۆژە پێنچ چالاکوانی شیلادزێ بەبڕیاری دادگا ئازادکراون، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵە بەناحەق لە زیندانن و ئێستاش ماوەی حوکمەکانیان تەواو کردووە، بەم سەرماو سۆڵە لە بەیانییەوە کەس و کاریان کە ژن و منداڵیشیان لەگەڵدایە لەبەردەم ئاسایشی گشتی هەولێرن و لە چاوەروانی ئازادکردنی ڕۆڵەکانیانن بەڵام ئاسایش تا ئەو دەققەیە ئازادیان ناکەن ئەمە چ ویژدانێکە؟!
ئەم هێشتنەوەیان لە ئاسایش سەرپێچی یاسایە، داواکارین لەبەڕێزتان بێنە دەنگ و ئەم زوڵمەی لەم پێنچ چالاکوانە دەکرێت قبوڵی نەکەن و داواکارین دەستبەجێ ئازاد بکرێن.
تیمی پارێزەرانی بەرگریکارلە چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان
١٣/١٢/٢٠٢٢