بەغدا-KDP.info - ئەندامیکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، داڕووخانی ئابووریی جیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوەیە.
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری، لە لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "ئابووریی جیهان لە ڕووی داهاتەوە پشتی بە ئابووریی چین بەستووە، ئەویشس بەهۆی کۆرۆناوە وەستێنرا، ئابووریی جیهان شڵەژانی بەخۆیەوە بینی و ئەمەش بووە هۆی وەستانی ئابووریی تەواوی جیهان."
ئەحمەد سەفار گوتی: "زیان بەر ئابووریی ئەو وڵاتانە کەوت کە داهاتیان لەسەر یەک داهاتە، بۆ نموونە عیراق، ئەمەش بووەتە هۆی وەستاندنی جووڵەی ئابووری لە سەرتاسەری جیهان."
گوتیشی: "دابەزینی نرخی نەوت کاریگەریی لەسەر ئابووریی جیهان دانا، بەڵام ئەم دابەزینە کاتییە، چونکە ئەو وڵاتانە خۆیان قبووڵی ناکەن."
کــــاروان بــــــاعەدری