شاندێكى پارتى سه‌ردانى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى یه‌كگرتووى كرد

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ شاندێكى پارتى دیموكراتى كوردستان سه‌ردانى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانى كرد.

پێشتر وته‌بێژى پارتى بڵاویكردبوویه‌وه‌: كه‌ئه‌وان به‌نیازن سه‌ردانه‌كانیان بۆ لایى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێم ده‌ست پێبكه‌ن وسه‌ره‌تاش سه‌ردانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ده‌كه‌ن.

به‌سه‌رپه‌رشتى فازل میرانى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ شاندی پارتى سه‌ردانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانى كرد وله‌لایه‌ن ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو وبه‌شێك له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ پێشوازیان لێ كرا.

به‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌ى پارتى بۆ لایى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، شاندێكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى سه‌ردانى یه‌كگرتووى كردوه‌ وله‌گه‌ڵ ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو كۆبووه‌ته‌وه‌.