ڕۆژی سێشه‌ممه 13ی كانونی یه‌كه‌می 2022، په‌رله‌مانی نیوزیلاند ئه‌و یاسایه‌ى په‌سه‌ند كه رێگرى له نه‌وه‌كانی داهاتوودا ده‌گرێت بۆ هه‌تایه هه‌تایه تووتن و جگه‌ره بكڕن.
ئهرهبیك پۆست له ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێسى گواسته‌وه، یاساكه فرۆشتنی تووتن به هه‌ر كه‌سێك قه‌ده‌غه ده‌كات كه له یه‌كى كانوونى دووه‌مى 2009 له‌دایك بووبێت، ئه‌وه‌شى سه‌رپێچى بكات سزا ده‌درێت تا 150 هه‌زار دۆلاری نیوزیلاندى كه ده‌كاته (95 هه‌زار و 910 دۆلارى ئه‌مریكى).
به‌پێی یاساكه، قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه به درێژایى ته‌مه‌نیان كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌م نه‌وه نوێیانه ده‌مێنێته‌وه، واته له گه‌نجییه‌وه تا مردن قه‌ده‌غه ده‌كرێت جگه‌ره بكێشن.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا یاسا نوێیه‌كان ئه‌وه‌شیان تیادا هاتووه كه بڕی نیكۆتین كه له ئێستادا ڕێگه‌پێدراوه له جگه‌ره‌دا كه‌مبكرێته‌وه، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و فرۆشیاره تاكه‌كه‌سیانه‌ی كه ده‌توانن تووتن بفرۆشن به ڕێژه‌ی 90%.
له یاساكاندا بڕیاردراوه تا كۆتایی ساڵی 2023 ژماره‌ی فرۆشیارانی تاكه‌كه‌سی كه مۆڵه‌تی فرۆشتنی تووتن و جگه‌ره‌یان هه‌یه بۆ 600 كه‌س كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ژماره‌یان 6 هه‌زار بازرگان بووه.
نیوزیلاند له مانگی كانوونی دووه‌می 2021 پلانی دژه جگه‌ره‌كێشانی ئاشكرا كرد. به‌پێی ڕاپۆرته میدیاییه‌كان سه‌دا 13ى له نیوزیلاند جگه‌ره ده‌كێشن كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكى ره‌سه‌نى وڵاته‌كه‌ن.