دیجیتال میدیای سپێده
دكتۆر سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر، كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌باره‌ی سه‌ردانی وه‌فدی پارتیی بۆ لای یه‌كگرتوو به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه،" وه‌فدی پارتی باسیان لهوهكردوه له دوای كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌یانه‌وه، بڕیاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ و پێداچوونه‌وه‌یان داوه به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان".
وتیشی:"وه‌ك یه‌كگرتوو ڕاشكاوانه به وه‌فدی پارتییمان وت، كێشه‌كانتان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
دكتۆر سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه،"یه‌كێتی و پارتی گله‌ییان له‌یه‌كتری هه‌بووه، وه‌ك یه‌كگرتووش به هه‌ردوو حیزبه‌كه‌مان گوتووه ئێمه وه‌كو هێزێكی ئۆپۆزسیۆن حه‌ز ده‌كه‌ین كێشه‌ی نێوانتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه خه‌ڵكی كوردستان باجی ئه‌م بارودۆخه ده‌دات".
دكتۆر سه‌لاحه‌ددین بابه‌كر ئیراده‌یه‌كی سیاسی له لاى وه‌فدی پارتی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌ڵێت،"هه‌ردوولایان گه‌یشتبوونه ئه‌و بڕوایه‌ی ناتوانن بێ یه‌كتری، ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هه‌رێم بده‌ن، به‌رژه‌وه‌ندییان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیانه، به‌ڵام ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان ئه‌م ئیراده‌یه بۆ كردار جیێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
له كۆتایی قسه‌كانیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، دكتۆر سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو ڕوونیكردۆته‌وه،" جنین پلاسخارت سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ندین جار داوای كۆتایی هێنانی به زۆنی زه‌رد و سه‌وز كردووه، پلاسخارت دوای سێ كۆبوونه‌وه، نه‌یتوانی یه‌كێتی و پارتی قه‌ناعه‌ت پێ بكات، هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بده‌ن و ته‌مه‌نی په‌رله‌مانیان درێژكرده‌وه، ئه‌مه‌ش پلاسخارت ی نیگه‌ران كردووه".