چین سێ مانگی دەستکردی هەواڵگریی سەربازی "Yaogan کە تایبەتمەندی زووهەستپێکردنیان لە دوورەوە هەیە، رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.
ئاژانسی هەواڵی چین Xinhua بڵاوی کردەوە هەرسێ مانگە دەستکردەکەی جۆری Yaogan-36 لە رێگای مووشەکی Long March 2Dەوە لە بنکەی ئاراستەکردنی مانگی دەستکردی شیچوان کە دەکەوێتە ویلایەتی سیچوان، رەوانەی بۆشایی ئاسمان کراون.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە مانگە دەستکردەکان لەو خولگەیەی بۆیان دیاری کراوە، جێگیر بوون.
رەوانەکردنی ئەم سێ مانگە دەستکردە بۆ بۆشایی ئاسمان بووە ٤٤٥ەمین ئەرکی سەرکەوتووی مووشەکی Long March .
یەکەمین گروپی مووشەکی Yaogan-36، لە ٢٦ ئەیلوول، دووەم گروپیشی لە ١٤ی تشرینی یەکەم و سێیەم گروپیشی لە ٢٧ی تشرینی دووەم رەوانەی بۆشایی ئاسمان کران.