له‌ کۆیە ٤ پێشمەرگە بریندار بوون

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند،"ئەمرۆ پێنچ شەممە ٢٠٢٢/١٢/١٥ لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی جۆری ( ھیۆندای ئەزێرا ) لە ڕێگەی نێوان کۆیە - ھەولێر نزیك گوندی گۆمەشین ٤ کەس بریندار بوون".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌،"برینداره‌كان شۆفێر و٣ سەرنشین سەرجەمیان پێشمەرگەن ولەکاتی گەڕانەویان بۆ شاری خانەقین بەھۆی بێ ئاگایی لە شۆفێریکردنی کۆنتڕۆڵ لە دەستدەدات و وەردەگەڕێت".