راوێژکاری ئەڵمانیا: "ئەوەی ئێران ئەنجامی دەدات قبوڵکراو نییە"

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵتز رایگەیاند: "ئەوەی ئێران ئەنجامی دەدات، قبوڵکراو نییە. کێ تەقە لە گەلی خۆی دەکات؟".

بەر لە لووتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لە بڕۆکسڵ، شۆڵتز لەبارەی دوا پێشهاتەکانی ئێرانەوە، گوتی: "ئەوەی ئێران ئەنجامی دەدات، قبوڵکراو نییە. کێ تەقە لە گەلی خۆی دەکات؟ کەچی حکوومەتی ئێران ئەمە دەکات".

ئۆلاف شۆڵتز ئاماژەی بەوە دا کە لە لووتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا جەخت لەسەر پشتیوانییەکانیان بۆ ئۆکراینا دەکەنەوە، گوتی: "تاوتوێی هاوکارییە ماددی و مرۆییەکان دەکەین بۆ چاککردنەوەی ژێرخانی وزە لە ئۆکراینا".

راوێژکاری ئەڵمانیا بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە ئامانجیان ئەوەیە بگەنە چارەسەرێکی هاوبەش لەبارەی دانانی بەرزترین نرخ بۆ وزە، باسی لەوە کرد کە نزیک بوونەتەوە لە گەیشتن بۆ رێککەوتن لەمبارەیەوە.