دیجیتاڵ میدیای سپێدە
ئه‌مڕۆ جارێكى تر په‌رله‌مانی لوبنان كۆبۆوه، كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت بوو به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ڕێژه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتاران و نه‌بوونی رێككه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بۆ 10ههمینجار له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار شكستی هێنا.
نه‌بیه بری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان دوای كۆتاییهاتنی كۆبونه‌وه‌كه‌و ئاماده‌نه‌بونی دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتاران كه بۆ كۆبونه‌وه‌كه پێویسته، ڕایگه‌یاند: به‌هۆی نه‌بونی رێككه‌وتنی سیاسی، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه په‌رله‌مان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ وڵات‌دا شكستی هێنا.
گوتیشى: بۆیه داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان دهكاین، تا كۆبونه‌وه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك كۆمار ڕێك بكه‌ون.
به‌گوێره‌ی ده‌ستورى ئه‌و وڵاته پۆستى سه‌رۆك كۆمار به‌ركه‌وته‌ی پێكهاته‌ی مه‌سیحییه‌كانه، به‌ڵام ڕێكنه‌كه‌وتنى سیاسى وایكردوه هه‌ڵبژاردنى كاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته شكست بهێنێت.
سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی میشاڵ عون، سه‌رۆكی پێشوی لوبنان كۆتاییهات و له‌و كاته‌وه‌ش لوبنان كه‌وتوه‌ته ناو بۆ شایی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه، ئه‌مڕۆش 10 هه‌مین كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى لوبنان تایبه‌ت به‌و پرسه سه‌ركه‌وتوو نابێت و وڵاته‌كه هه‌ر به‌بێ سه‌رۆك كۆمار ده‌مێنێته‌وه.