دیجیتال میدیای سپێده
لە چوارچێوەی گواستنەوەی دانەوێڵە، بڕی ئەو دانەوێڵەیەی لە بەندەرەکانی ئۆکراینا گواستراونەتەوە ١٤ ملیۆن تۆنی تێپەڕاندووە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە بەبیرهێناوەتەوە لە رێڕەوی گواستنەوەی دانەوێڵەوە کە لە ئەنجامی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی تورکیا بەمەبەستی نەهێشتنی مەترسی "قەیرانی خۆراک" بەهۆی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا راگەیەندرا، ٥٦٠ کەشتی چوونەتە بەندەرەکانی ئۆکرایناوە و ٥٥٦ کەشتیش لەو بەندەرانەوە دەرچوون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تا ئێستا زیاتر لە ١٤ ملیۆن تۆن دانەوێڵە گواستراوەتەوە.