حه‌ماس به‌رپرسیارێتى پاشهاته‌كانى هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى ئیسرائیلى داگیركار

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

حه‌ماس به‌رپرسیارێتى پاشهاته‌كانى هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا له‌ شارى قودسى پیرۆز ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى داگیركارى ئیسرائیلى، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ئه‌وه‌ى كه‌ جووله‌كه‌كان ناویانناوه‌ جه‌ژنى رووناكییه‌كان كه‌ سبه‌ى ده‌ستپێده‌كات.

كۆمه‌ڵى جووله‌كه‌ى توندڕه‌و كه‌ ناویان له‌خۆیانناوه‌ "په‌یكه‌ر" لایه‌نگره‌كانى كۆده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌كۆمه‌ڵ و به‌شێوه‌ى فراوان له‌وه‌ى ناویانناوه‌ جه‌ژنى رووناكییه‌كان، هه‌ڵبكوتنه‌سه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا، كه‌ جووله‌كه‌كان بۆ ماوه‌ى 8 رۆژ ئاهه‌نگى بۆ ده‌گێڕن.

بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس له‌ راگه‌یانراوێكدا، رایگه‌یاند كه‌ هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ئه‌قسا هه‌ڵكشانێكى مه‌ترسیدار و ئیستیفزاز كردنى هه‌سته‌كانى گه‌له‌، كه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ى بارودۆخه‌كانى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ به‌ درێژایى نیشتیمان به‌ڕووى داگیركار و چه‌ته‌كانى جووله‌كه‌ نیشته‌جێكراوه‌كاندا.

بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس داواى له‌ فه‌له‌ستینییه‌كان كرد كه‌ له‌ ئه‌قسا پشتێنى خۆڕاگرى له‌ دروستبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپه‌رچى هه‌ڵكوتانه‌كانى جووله‌كه‌ نیشته‌جێكراوه‌كان بده‌نه‌وه‌، زیاد له‌وه‌ش پێكدادان له‌گه‌ڵ دوژمندا بكه‌ن بۆ نشوستپێهێانى پلانه‌كانیان.