دیجیتال میدیای سپێده
ئەمڕۆ یەکشەممە لە یاری کۆتایی جامی جیھانیی "FIFA" ٢٠٢٢ لە قەتەر، ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ھەڵبژاردەی فەڕەنسا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
کاتژمێر١٨:٠٠ی ئەمڕۆ بە کاتی ھەولێر لە یاری کۆتایی جامی جیھانییدا، ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ھەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاریگای "لوسیل" رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
یارییەکەی ئەمڕۆی نێوان "تانگۆ" و "کەڵەشێرەکان" ئەوە یەکلایی دەکاتەوە، کام ھەڵبژاردە (ئەرجەنتین و فەڕەنسا) لە مێژوویی خۆیدا، سێیەم نازناوی جامی جیھانیی بەدەست دەھێنێت، بەو پێیەی ھەریەکیان خاوەنی دوو نازناون.