جووله‌كه‌ نیشته‌جێكراوه‌كان ده‌ستیانكرد به‌ هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، یه‌كه‌مین گرووپی جووله‌كه‌نیشته‌جێكراوه‌كان ده‌ستیان كرد به‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا، له‌ژێر پاراستنی توندی پۆلیسی داگیركارى ئیسرائیلیدا.

پێشتر پۆلیسی داگیركارى ئیسرائیلى هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ به‌ جووله‌كه‌ نیشته‌جێكراوه‌كان بده‌ن هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا و ده‌ستیان كرد به‌ به‌ دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و فه‌له‌ستینییانه‌ى كه‌ له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌دا جێگیرببوون بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى جووله‌كه‌ نیشته‌جێكراوه‌كان.

له‌ كاتژمێره‌كانی به‌یانییه‌وه‌ ده‌یان ژن و پیاو ئه‌وانه‌ى له‌ناو مزگه‌وتى ئه‌قسادا جێگیرببوون ته‌كبیریان ده‌كرد.

له‌كاتێكدا هێزه‌كانی داگیركارى ئیسرائیلیدا له‌ به‌ره‌به‌یانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو شاره‌ كۆنه‌كه‌دا جێگیربوون، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌ڵكوتانه‌سه‌رى جووله‌كه‌ نیشته‌جێكراوه‌كان، و ڕێگرییان له‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی هاوڵاتیان كرد بۆ ناو مزگه‌وته‌كه‌.

گرووپه‌كانى فه‌له‌ستینى لیژنه‌كان بانگه‌وازیان بڵاوكرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌قسا و جێگیرببن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشى جووله‌كه‌ نیشته‌جێكراوه‌كان بۆسه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قسا، كه‌ به‌بیانووى ئه‌وه‌ى ناویان ناوه‌ جه‌ژنى رووناكییه‌كان، جووله‌كه‌ توندڕه‌وه‌كان بانگه‌شه‌ى هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر مزگه‌وته‌كیان كردبوو.