٢٦ حوکمدراو لە گرتووخانەیەکی پارێزگای بیقاع رۆژئاوای لوبنان هەڵاتوون
ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی لوبنان "NNA" بڵاوی کردەوە، ٢٦ حوکمدراو بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گرتووخانەی جوب جەنین هەڵاتوون.
دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکدا یەکێک لە هەڵاتووەکانیان قۆڵبەست کردووەتەوە.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە حوکمدراوە هەڵاتووەکان بەهۆی قاچاخچێتیکردن بە پارە و بە چەک دەستبەسەر کراون.