بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لە گەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەڕووداوێكی هاتووچۆدا لە ڕێگای نێوان کەلار - رزگاری شوفێرێك گیانی لەدەستدا

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ (دوشەمە ) لە ڕێگای نێوان کەلار رزگاری ڕوداوێکی ڕویدا لە ڕوداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبیلێک لە جۆری (کیا سیراتۆ) لە کاتی پێچکردنەوە کۆنتڕوڵی لە دەستدا و ئۆتۆمبیلەکەی کێشاوە بە ستونی ڕوناکی شەقامەکەدا

ئاماژی بەوەشكرد: بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا
بەداخەوە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا