دواى چوار ساڵ له دانوستانى قورس و 10 رۆژ و شه‌و له ماراسۆنى دیبلۆماسى،دانوستكاران له كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ جۆراوجۆرییه‌تى بایۆلۆجى له شارى "مۆنتریال"ى كه‌نه‌دا، گه‌یشتنه رێكه‌وتن بۆ پاراستنى سه‌دا 30ى ناوچه‌كانى جیهانى وشكانى و ده‌ریایى به هاتنى ساڵى 2030دا.
به‌پێى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ، 190 وڵاتى جیهان رێكه‌وتنیان كردوه له‌سه‌ر پاراستنى جۆراوجۆرێتى بایۆلۆجى له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌ویدا.
رێككه‌وتنه‌كه به چاودێرى چین كراوه كه سه‌رۆكى كۆنگره‌ى لایه‌نه‌كانى ناسراو به "كوب 15"، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه كۆنگۆى دیمو‌كراتى به‌رهه‌ڵستى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كرد.
"به‌ڵێننامه‌ى ئاشتى له‌گه‌ڵ سروشت"دا، كه به فه‌رمى به ناوى "رێككه‌وتنى مۆنتریال كۆنمینگ-مۆنتریال" ناسراوه، ئامانج لێى پاراستنى زه‌وییه‌كان و زه‌ریاكان و جۆره‌كانى زینده‌وه‌رانه له پیسبوون و خراپبوون و قه‌یرانى كه‌شوهه‌وا.
وڵاتان به‌تایبه‌تى رێككه‌وتوون له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگایه‌ك ئامانج لێى پاراستنى سه‌دا 39ى هه‌ساره‌ى زه‌وییه به هاتنى ساڵى 2030، و دابینكردنى 30 ملیار دۆلار ساڵانه بۆ وڵاتانى تازه پێگه‌یشتوو له هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنى سروشتدا.