دیجیتاڵ میدیای سپێده
لە ئاکامی تەقینی بوتڵی غاز لە دوکانێک لە هەرێمی بەلۆچستان باشووری رۆژئاوای پاکستان، ١٢ کەس گیانیان لەدەست دا و ١٣ی دیکەیش بە سەختی برینداربوون.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە میدیاکانی ئەو وڵاتە بڵاو کراونەتەوە، بوتڵێکی غاز لە دوکانێک لە شەقامێکی جەنجاڵی ناوچەی لاسبەلا لە بەلۆچستان تەقیووەتەوە.
لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣ی دیکەیش بە سەختی برینداربوون.
بەهۆی تەقینەوەکەوە ئاگر لە حەوت دوکان لەو شەقامە کەوتووەتەوە و زیان بەر ٢٥ ماتۆرسکیل و باڵەخانەکانی دەوروبەر گەیشتووە.