دیجیتاڵ میدیای سپێده
لێژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند: كه له بڕگه گرنگه‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه لێبونهتهوهو میكانیزمی سندوقی سه‌روه‌ری و به‌شی هه‌رێمی كوردستانیش له پرۆژه‌كه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه.
معین كازمی ئه‌ندامی لێژنه‌ى دارایی له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی عێڕاقیه رایگه‌یاند: بڕیاربوو پڕۆژه‌یاسای بوجه پێش پشووی په‌رله‌مان و زووتر ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت بڕگه گرنگه‌كانی پرۆژه‌یاساكه ته‌واوكراون.
وتیشی: كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پڕۆسه‌یه‌ك هه‌یه بۆ پێداچوونه‌وه به پڕۆژه‌یاساكه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه هه‌ماهه‌نگیه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌یه بۆ پێگه‌یاندنی بودجه و هیچ ئاسته‌نگێكی ئهووتۆش له‌ئارادانیه بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاساكه.
ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه 9 ترلیۆن دینار له‌یاسای خۆراك ده‌خرێته سه‌ر بودجه‌كه‌و هاكات میكانیزمی سندوقی سه‌روه‌ری و پشكى هه‌رێمی كوردستانیش له پرۆژه‌یاساكه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه.