سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی گشتی هه‌رێمی كوردستان به نووسراوێك، داوا له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ده‌كات سه‌رجه‌م میدیا بینراو و بیستراوه‌كان ئاگاداربكاته‌وه له وه‌رگرتنى لێدوان له كه‌سوكارى كوژراو كاتی ڕووماڵكردنی هه‌ر ڕووداوێك ڕه‌چاوی ڕێنمایی و یاسا كارپێكراوه‌كان بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتی له نووسراه‌وه‌كه‌دا، هۆكاری ئه‌م داواكارییه‌ی خۆی بۆ ڕووداوه‌كانی وه‌ك تاوانی كوشتن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ده‌ڵێت "هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه دادگا‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌ن له باره‌ی ڕووداوه‌كان، به‌تایبه‌تی تاوانی كوشتن، زۆرێك له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئیتیكی كاری میدیایی و به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ڕووماڵكردنی ڕووداوه‌كانن و زانیاریی بێ بنه‌ماو ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی نایاسایی و نادروست بۆ ڕووداوه‌كان ده‌كه‌ن و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری كوژراو ده‌كه‌ن".
به‌پێی نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی، ئه‌م كاره‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، نه‌ك ته‌نیا "تاوانه"، به‌ڵكو كاریگه‌ریی نه‌رێنیشى بۆ سه‌ر ڕای گشتی هه‌یه‌و ده‌بێته هۆی نه‌مانی متمانه و بڕوای خه‌ڵك به دادگا و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت.