دیجیتال میدیای سپێده
لهبارهی بڵاوبوونهوهی گرتهیهكی ڤیدۆیی كه تێیدا دهردهكهوێت لەسەر بینای سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە بڵندگۆی دانراوه و بانگهشهی جێندهر دهكرێت، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە روونكردنهوهیهك بڵاودهكاتهوه.
سید حکیم سید نجیم له بڵاوكراوهیهكدا رایدهگهیهنێت، كه ماوهیهك لەمەو پێش لەلایەن سکرتێری پارێزگارەوە ئاگادار کرام کەوا لیژنەیەک لە نوسینگەی قوباد تالهبانیهوه دێنه لات، دەیانەوێ پەخشێکی دوو دەقەی لەسێ کاتی جیاوازدا بۆ پاڵپشتی ژنان بکەن".
وتیشی،" کاتێ کە پەخشکرا ئەوە نەبوو کەبەمنیان وت و درۆیان لەگەڵ کردم و پەخشەکە لەگەڵ کولتور و دابونەریتی ئێمە ناگونجێت".
دهشلێت،" لەبەر ئەوە هەر ئەمشەو سکاڵام لە سکرتێری نوسینگەی پارێزگار تۆمار کرد و لە سبەینێشەوە ناچمە سەرکار تا لەلایەن پارێزگارەوە ڕوونکردنەوە لەسەر بابەتەکە نەدرێت".
دهقی روونكردنهوهكه:
بەناوی خوای گەورە
بابەت/ ڕوونکردنەوە
بەپێویستم زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بدەم ماوەیەک لەمەو پێش لەلایەن سکرتێری پارێزگارەوە ئاگادار کرام کەوا لیژنەیەک لە نوسینگەی کاک قوبادەوە یەنە لات نوێنەری پارێزگاشیان لەگەڵە پاش هاتنی لیژنەکە لەگەڵ نوێنەری پارێزگا خۆیان ناساند کەوا لەلایەن نوسینگەی بەڕێز کاک قوبادەوە هاتوون هاتوون دەیانەوێ پەخشێکی دوو دەقەی لەسێ کاتی جیاوازدا بۆ پاڵپشتی ژنان بکەن. کاتێ کە پەخشکرا ئەوە نەبوو کەبەمنیان وت و درۆیان لەگەڵ کردم و پەخشەکە لەگەڵ کولتور و دابونەریتی ئێمە ناگونجێت. لەبەر ئەوە هەر ئەمشەو سکاڵام لە سکرتێری نوسینگەی پارێزگار تۆمار کرد و لە سبەینێشەوە ناچمە سەرکار تا لەلایەن پارێزگارەوە ڕوونکردنەوە لەسەر بابەتەکە نەدرێت!
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە