هه‌رچه‌نده بڕیار بوو پێش كۆتایهاتنی ساڵی 2022 ده‌ست به دابه‌شكردنی موجه‌ی مانگی 12 بكرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم پشووه‌كانى سه‌رى ساڵى راگه‌یاند و له 25ى 12ى ئه‌م مانگه‌وه تا 2ى مانگى یه‌كى كرده پشووى فه‌رمى له دام و ده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستان.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێت، له 25ـی ئه‌م مانگه‌وه پشووه‌كانى سه‌رى ساڵ ده‌ستپێده‌كات و له دووی مانگی یه‌كی ساڵی داهاتووه‌وه ده‌وامی فه‌رمی له دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
بڕیاربوو له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى 400 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غدا حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ست به دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 12ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بكات، به‌ڵام به راگه‌یاندنى پشووى فه‌رمى دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى 12ى ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته ساڵى مانگى یه‌كى ساڵى داهاتوو.