وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى پێشوازیى له گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ سرشتى خۆى ده‌كات له‌گه‌ڵ سعودیه‌دا.
"حسێن ئه‌میر عه‌بدوللاهیان" دووپاتیكرده‌وه كه هه‌ركاتێك ریاز ئاماده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به په‌یوه‌ندییه سروشتییه‌كان بكاته‌وه، ئه‌وا تاران پێشوازیى لێده‌كات.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد كه وڵاته‌كه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ سعودیه‌دا نه‌پچڕاندوه، به‌ڵكو ریاز ئه‌و كاره‌ى كردوه، روونیشیكرده‌وه كه له‌میانه‌ى گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه‌دا، ئاماده‌یى تارانى بۆ به‌رده‌وامیدان به رێڕه‌وى دانوستانكان له‌گه‌ڵ ریازدا پێڕاگه‌یاندوه، كه ئه‌و دانوستانانه‌ش له به‌غدا ده‌ستیانپێكردوه.