حه‌یده‌رى: دانوستانه‌كانى ئێستا كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كورد بۆ كه‌ركوك ناكات

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاندوه‌: ئه‌و دانوستانانه‌ى ئێستا له‌نێوان ناوه‌ند وهه‌رێم به‌رێوه‌ده‌چن، هیچ شتێكى تێدا نیه‌ بۆ دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كورد بۆ سه‌ر پارێزگاى كه‌ركوك و، گوتى: هه‌موو لایه‌ك ده‌یانه‌وێت ته‌نها كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، دوور له‌ململانێى نێو پارێزگاكه‌.

كازم حه‌یده‌رى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاشكرایكرد: گرۆپه‌كانى دانوستان له‌نێوان به‌غدا وهه‌ولێر هیچ ئامانجێكیان نیه‌، بۆ دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كوردى بۆ كه‌ركوك، به‌ڵكۆ ته‌واوى لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌بێ ده‌نگى و، دوور له‌ململانێ یان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ چوار گۆشه‌ى یه‌كه‌م و ریفراندۆم.

گوتیشى: ته‌واوى پێكهاته‌كان به‌و دۆخه‌ى ئێستا له‌كه‌ركوك هه‌یه‌ ڕازین و، هیچ نیگه‌رانییه‌كیان نیه‌ له‌سه‌ر ئیداره‌ى ئێستایى پارێزگا و، گوتى: له‌ماوه‌كانى رابردوو دا كه‌كورد باڵا ده‌ست بوو له‌كه‌ركوك، كاریان كردوه‌ بۆ زیادكردنى ژماره‌یان و، كه‌سانى دیكه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق هێناوه‌ته‌ پارێزگاكه‌، له‌ پێناو زیادكردنى نفوزى خۆیان و، به‌رده‌وامیدان به‌ده‌سه‌ڵاتى خۆیان له‌پارێزگاكه‌ دا، به‌تایبه‌ت بۆ پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كان.