دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق لهفهرمانێكدا كه‌ئاراسته‌ى ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى كردوه، تێیدا داوایكردوه ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى عێراقى پابه‌ند بن به‌فه‌رمانه‌كانى بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى سیاسى نێوان كوتله‌كاندا بۆ پابه‌ندبوونیان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دا.
له‌و فه‌رمانه‌دا، محمد شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى عێراقى پابه‌ندكردوه به ئه‌نجامدانى هه‌ماهه‌نگى وتهنسیق له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوانیان دا.
سودانى له‌ماوه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى وه‌زاریدا فه‌رمانێكى ده‌ركردوه كه‌له 20 بڕگه پێكهاتووه، وئاماژه‌ى بهوهكردوه: پێویسته هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان حكومه‌تى ناوه‌ندى وحكومه‌تى هه‌رێم دا بكرێت به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر دۆسیه وبریارهكانى تایبه‌ت بهههرێمى كوردستان كهكوتلهى سیاسیه‌كان له‌سه‌رى رێككه‌وتوون.
هه‌ر لهفهرمانهكه دا داوا له‌هه‌مووان كراوه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن. به‌پێی بڕگه‌ی 20 له‌كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانی، دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی عێراق پابه‌ند كراون به‌وه‌ی كه‌هه‌ر بڕیارێك له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌یده‌ن ده‌بێت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت.
دوای نزیكه‌ی ساڵێك له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو دوای رێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان، متمانه به‌كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی درا وكارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یشی په‌سه‌ندكرا.