دیجیتال میدیای سپێده
به‌هۆى بارانبارینێكى به‌خوره‌وه، له‌به‌شێك له‌پارێزگا وشاره‌كانى عێراق لافاو دروست بووه، وبه‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیانێكى ماددى زۆریش به‌به‌ر هاوڵاتیان كه‌وتووه وهاوڵاتیان نیگه‌رانن له‌خراپى خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه.
له‌شارى به‌غدا كه‌پایته‌ختى وڵاته، به‌هۆى بارانبارینه‌وه لافاو دروست بووه، وبه‌هۆیه‌وه له‌چه‌ندین شوێن كاره‌با بڕاوه وهێلى ئینته‌رنێت نه‌ماوه وژماره‌یه‌كى زۆرى دار كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و به‌شێكى زۆرى شه‌قامه‌كانیش به‌هۆى لافاوه‌وه داخراون، هه‌روه‌ها له‌پارێزگاكانى نه‌جه‌ف وبه‌سره و زیقار ودیالا وبابلیش لافاو دروست بووه.
له‌پارێزگاى بابل، ئه‌مرۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده پشووى فه‌رمى راگه‌یاندوه بۆ ته‌واوى قوتابخانه‌كانى سنورى پارێزگاكه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى مه‌ترسى روودانى لافاوه‌كان.
له‌پارێزگاى به‌سره به‌هۆى لافاوه‌وه خانوویه‌ك ڕوخاوه وبه‌هۆیه‌وه منداڵێك گیانى له‌ده‌ستداوه وچوار ئه‌ندامى خێزانه‌كه‌ش بریندارن، وهه‌روه‌ها له‌پارێزگاى ناسرییه‌ش به‌هۆى لافاو و داڕوخانى خانوویه‌ك كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستداوه كه‌سه‌ربازى سوپاى عێراقییه ودایكیشى بریندار بووه.
ناوچه‌كانى ناوه‌راست وباشورى عێراق له‌ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینیه‌وه شه‌پۆلێكى بارانبارینى به‌خوڕى به‌خۆیه‌وه بینیوه وتا راده‌یه‌ك ژیان له‌به‌شێك له‌شاره‌كانى له‌كاركه‌وتووه وهاوڵاتیان ناچاربونه له‌ماڵه‌كانى خۆیانیان بمێننه‌وه.