دیجیتاڵ میدیایی سپێده
گه‌وره‌ترین ده‌زگای ته‌ندروستی حكومی چین ڕایگه‌یاند، ڕه‌نگه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا نزیكه‌ی 37 ملیۆن كه‌س له‌و وڵاته‌دا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای سه‌رهه‌ڵداو بووبن، ئه‌مه‌ش وایكردووه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌دا گه‌وره‌ترین په‌تای جیهان بێت.
وه سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئه‌وه‌شیان زیاد كردووه، به‌پێی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی ناوخۆی لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چین، كه چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو، ڕه‌نگه تا 248 ملیۆن كه‌س، واته 18?ی دانیشتووان، له 20ى رۆژى مانگى كانوونى یه‌كه‌م تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبن.
وه لابردنی خێرای سنوورداركردنی سیاسه‌تی سفر كۆڤید له‌لایه‌ن په‌كینه‌وه بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی بێ سنووری جۆری ئۆمیكرۆنی توند له نێوان ئه‌و دانیشتوانانهدا ئاستى به‌رگری سروشتی كه‌میان هه‌بووه.
به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی لیژنه‌ى ته‌ندروستیى نیشتیمانیى چین، زیاتر له نیوه‌ی دانیشتووانی پارێزگای سیچوان له باشووری ڕۆژئاوای وڵات و په‌كینی پایته‌خت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو شه‌قامه‌كانی شاره گه‌وره‌كانی چین نزیك بوو له چۆڵبوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌وه مانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له هه‌ڵكشانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن كه له باكوره‌وه بۆ باشوور ناوه‌نده‌كانی شاره‌كانی گرته‌وه.
به‌گوێره‌ی گه‌وره زانای سه‌ره‌كی په‌تاكانی وڵاته‌كه، ئێستا چین له زستانی ئه‌مساڵدا له‌دژى 3 شه‌پۆڵی پێشبینیكراوی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڤید-19 ده‌جه‌نگێت و حاڵه‌ته‌كانیش له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا دوو هێنده ده‌بن ئه‌گه‌ر خه‌ڵك شێوازی گه‌شته ئاساییه‌كانیان بۆ جه‌ژن په‌یڕه‌و بكه‌ن.