دیجیتال میدیای سپێده
نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق ئاماژه‌ى بهوهكردوه: كهبارودۆخى عێراق له‌ماوه‌ى ساڵى 2022 دا زۆر قورس بووه.
جینین هینس پلاسخارت، نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق رایگه‌یاندوه: له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له‌كۆتایى هاتنى ساڵى 2022 دا، هه‌ڵده‌ستین به‌هه‌ڵسه‌نگاندنى رووداوه‌كانى ساڵه‌كه، وئه‌وه‌ى كه‌بۆمان ده‌ركه‌وتووه، 2022 ساڵێكى قورسبووه بۆ عێراق.
راشیگه‌یاند: كه‌س ناتوانێت ئینكارى ئه‌وه بكات كه 2022 ساڵێكى قورس نه‌بووه، وگوتى: له‌گه‌ڵ كۆتایى هاتنى ساڵه‌كه‌ش دامه‌زراوه‌كانى حكومى توانیان كارهكاینان ئه‌نجامبده‌ن كهرێگایهكه بۆ سه‌قامگیرى وپێشكه‌وتن.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: له‌پێناو جیلى داهاتوو، پێویسته هه‌موومان له‌ساڵى 2023 دا كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى ئاڵنگارییه‌كان ببینه‌وه، وگرهنتى رووبه‌رێكى فراوان وگشتى بده‌ین بۆ گفتوگۆ ومافه‌كانى مرۆڤ وئازادییه سه‌ره‌كییه‌كان.
پلاسخارت ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: عێراق به‌كلتورى رۆشنبیرى وئایینى خۆى، جگه لهجوگرافیاكهیى وداهاتهكانى، تواناى زۆرى هه‌یه وبهجێبهجێكردنى سه‌قامگیرى سیاسى ده‌توانێت پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێت ودوا رۆژێكى باش له‌چاوه‌ڕوانى گه‌لى عێراق دایه.