دیجیتاڵ میدیایی سپێدە
ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەھای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە و لەئێستاشدا نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکانی شاری ھەولێر بە 156 ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەپێی داتاکانی کۆمپانیای تاک نرخ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو، لەئێستادا بەھای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 156 ھەزار دینارە لە کاتێکدا ئێوارەی دوێنێ لەمیانی داخستنی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، بەھای 100 دۆلار 153 ھەزار و 300 دینار بوو.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بانکی ناوەندیی عێراق رێژەی 146 ھەزار دیناری بەرامبەر بە 100 دۆلار دیاریی کردووە، بەڵام بەھای دۆلار لەو رێژەیە زیاتر ھەڵکشاوە.
هاوکات لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری هەولێر، بەهای 100 یورۆ بەرامبەربە 162 هەزار و 750 دینار بووە.