بەهۆى کۆرۆناوە لە ئەڵمانیا تائێستا 541 کەس گیانیان لەدەستداوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-03-30 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک- بەشى هەواڵ بەهۆى کۆرۆناوە تائێستا لە ئەڵمانیا 541 کەس گیانیان لەدەستداوە و 9211 کەسیش چاکبوونەتەوە. میدیاکان بڵاویانکردەوە، تائێستا 62 هەزار و 435 کەس توشى کۆرۆنا بوون و زۆربەیان لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەر وەردەگرن. ئەڵمانیا یەکێکە لەو وڵاتانەى کە سەربارى ئەوەى ژمارەیەکى زۆر لە هاووڵاتیانیان توشى ڤایرۆسەکە بوون، بەڵام ژمارەکى کەمیان بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.