مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتوو پێشوازی لە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دەكات

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

شاندێكی مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازیان لە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 شاندێكی مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتوو كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان مامۆستا خەلیل سلێمان ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتوو بە ئامادەبوونی بەڕێز د.فاتح سەنگاوی ئەندامی سەركردایەتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەڵبەند پێشوازیان لە شاندێكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كرد بەسەرۆكایەتی د.سەباح ساڵحی بەرپرسی نوسینگەی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری.

لەدیدارەكەدا هەردوولا لەسەر بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەكە بەگشتی هەڵوێستەیان كردو شاندی میوان جەختیانكردەوە لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ یەكگرتووداو وەك لایەنێكی سیاسی كاریگەرو هەڵوێستەكانی یەكگرتوویان لەڕابردوودا بەڕز نرخاند وەك لایەنێكی سیاسی كە مێژوویەكی پرشنگداری هەیە لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان.

لەلایەن خۆیەوە شاندی یەكگرتوو جەختیانكردەوە لەسەر كاركردنی پێویست بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان لەسەر ئاستی سیاسی و دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان كە ئەمەش دەخوازێت هەماهەنگی لە نێوان سەرجەم لایەنە جیاوازەكان هەبێت لە عێڕاق و هەرێمی كوردستان.