ڕانیه‌.. به‌هۆى سستى له‌ دابه‌شكردنى نه‌وت سبه‌ینى خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێدە

تادێ زستانه‌كه‌ى ساردتر ده‌بێت، له‌ شارى ڕانیه‌ش پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وت به‌ سستى به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، به‌م هۆیه‌وه‌ به‌شێك له‌ هاوڵاتیان و چالاكوانانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ سبه‌ى خۆپیشاندانێكى ناڕه‌زایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن: به‌شێك له‌ چالاكوان و هاوڵاتیانى شارى ڕانیه‌ نیگه‌رانى خۆیان ده‌ربڕى له‌هه‌مبه‌ر سستى له‌دابه‌شكردنى نه‌وت له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و ماوه‌ى زیاتر له‌ دوو مانگه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى نه‌وت كراوه‌، به‌ڵام تائێستا ته‌نها یه‌ك له‌سه‌ر سێى هاوڵاتیان نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌.