جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى روسىا رایگه‌یاندوه: وڵاته‌كه‌ى هه‌وڵده‌دات بۆ رێگریكردن له‌سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگى جیهانى سێیه‌م و دروستبوونى كاره‌ساتى ناوه‌كی له‌جیهان دا.
دمیترى میدڤیدیڤ، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى روسیا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بێت وئێمه گره‌نتى له‌سه‌ر ئاسایشى روسیا وه‌رنه‌گرین، ناكۆكییه‌كان له‌ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن، وگوتى: جیهان له‌سه‌ر لێوارى جه‌نگى جیهانى سێیه‌م ودروستبونى كاره‌ساتى ناوه‌كیدایه، به‌ڵام روسیا هه‌وڵده‌دات ئه‌و كاره‌ساته روونه‌دات.
مدڤیدیڤ راشیگه‌یاند: رێككه‌وتنه نوێیه‌كان له‌باره‌ى نه‌هێشتنى چه‌ك بۆنه‌ته رێككه‌وتنى ناواقیعی وگرنگیش نین، به‌ڵام هه‌ر كاتێك روسیا گرهنتییهكانى وه‌رگرت له‌باره‌ى ئاسایشى وڵاته‌كه‌یه‌وه، دۆخه‌كه‌ش ده‌چێته‌وه ئاستى جارانى.