دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەمەبەستی بەهێزکردنی توانای بەرگریی دژبە ئەگەری هێرشی چین لە تایوان کە لەگەڵ پەکین-دا ناکۆکی سەروەری هەیە، بڕیاردرا لە ٢٠٢٤ەوە ماوەی سەربازیی زۆرەملێ بکرێتە یەک ساڵ.
بەپێی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، سەرۆکی تایوان، تسای ئینگ-وین رایگەیاندووە ماوەی سەربازیی زۆرەملێ کە لە ئێستادا چوار مانگە لە یەکی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە دەکرێتە یەک ساڵ.
تسای باسی لەوە کرد کە ئامانج لە بڕیارەکە بەهێزکردنی توانای بەرگریی دوورگەکەیە دژبە ئەگەری هێرشی چین.
سەرۆکی تایوان ئەوەشی خستەڕوو کە بڕی ئەو مووچەیەی دەدرێت بەوانەی سەربازیی دەکەن لە شەش هەزار و ٥١٠ دۆلاری نوێی تایوانەوە (نزیکەی ٢١٢ دۆلار) دەکەن بە ٢٠ هەزار و ٣٢٠ دۆلاری نوێی تایوان (نزیکەی ٦٦١ دۆلار).
بڕیارەکە ئەو کوڕە گەنجە تایوانیانە دەگرێتەوە کە لە دوای یەکی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ەوە لەدایک بوون.