دیجیتال میدیای سپێده
رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی ئێران كه‌باره‌گاكه‌ی لهنهرویجه، رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئێران‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 476 كه‌س.
له‌راپۆرتێكدا كه‌له‌ماڵپه‌ڕی رێكخراوه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه: له‌و 476 كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه 34یان ژنن و 64یشیان ته‌مه‌نیان له‌خوار 18 ساڵه‌وه‌یه، له‌كۆی 31 پارێزگای ئێران زانیاری له‌باره‌ی 26 پارێزگای له‌خۆگرتووه، زۆرینه‌ی قوربانییه‌كان له‌پارێزگای سێستان-به‌لۆچستانی سوننه‌نشینن.
راشیگه‌یاندوه: له‌و كه‌سانه‌ی له‌ئێران به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه، یه‌كه‌م كه‌سیان به‌ناوی موحسین شیكاری پاش 75 رۆژ له‌ده‌ستگیركردنی له‌هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌مدا سزاكه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كرا ومهجیدرهزا رههنهڤهردی دوای 23 رۆژ له‌ده‌ستگیركردنی له 12ی كانوونی یه‌كه‌مدا له‌سێداره‌درا.
له‌راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه: لانیكه‌م 100 كه‌س رووبه‌ڕووی سزای له‌سێداره‌دان یان زیندانی هه‌تا هه‌تایی بوونه‌ته‌وه. رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی ئێران، ره‌خنه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران گرتووه به‌وه‌ی شه‌فاف نییه له‌دۆسیه‌كانی له‌سێداره‌داندا.
رۆژی 13ی ئهیلوول دوای ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیرشادی تارانه‌وه به‌پاساوی "پابه‌ند نه‌بوون به‌یاساكانی باڵاپۆشی"، مه‌هسا ئه‌مینی ته‌مه‌ن 22 ساڵان ره‌وشی ته‌ندروستی تێكچوو وگوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. رۆژی 16ی ئهیلوول ئه‌مینی له‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا. مه‌رگی مه‌هسا ئه‌مینی بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تی له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران.