دیجیتال میدیای سپێده
ئەنجوومەنی تویژینەوەی نیشتمانیی (CNR) لە ئیتاڵیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لەوەتەی ساڵی ١٨٠٠وە کە لەو ساڵەوە دەستکراوە بە تۆمارکردنی پێوانەکانی پلەکانی گەرما، ساڵی ٢٠٢٢ گەرمترین ساڵ بووە.
یەکێک لە زانایانی کەشناسی لە ئەنجوومەنی تویژینەوەی نیشتمانیی بەناوی، بێرناردۆ گۆزینی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا، پلەکانی گەرما گونجاو بووە لەگەڵ پلەکانی ١١ مانگی رابردوودا.
بێرناردۆ گۆزینی ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئەمساڵ لەڕووی بەرزی پلەکانی گەرماوە ژمارەی پێوانەیی تۆمار کراوە و ساڵی ٢٠١٨ش لەڕووی نزمی پلەکانی گەرماوە ژمارەی پێوانەیی تۆمار کراوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە کە پێشبینی دەکرێت شەوی سەری ساڵ لە سەرتاسەری ئیتاڵیادا، پلەکانی گەرما پێنج بۆ شەش پلەی سەدی بن.
ئەمساڵ بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما و کەمبارانییەوە، وەک وشکترین ساڵی ٧٠ ساڵی رابردووی ئیتاڵیا، دیاریی کرابوو.
سەندیکای جووتیارانی ئیتاڵیا (Coldiretti) ئەوەی خستبووەڕوو کە وشکەساڵییەکەی ئەمساڵ شەش ملیار یورۆ زیانی بە کەرتی کشتوکاڵ گەیاندووە.