ھەسەدە دابینکردنی ئاسایشی ھەندێک ناوچەی لە رۆژئاوای کوردستان خستە ئەستۆی تورکیا و روسیا و دەشڵێت ھێزەکانمان دووبەرە لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستی بەکار کردووەتەوە. له به‌یاننامه‌یه‌کدا،کینۆ گابرییل، وته‌بێژی ھێزەکانی سوریای دیموکراتی ناسراو بە هه‌سه‌ده رایگه‌یاند: هێزەکانمان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش دووباره له ناوچه‌کانی حه‌سه‌که، قامشلۆ و دێرک و دێرزوور بڵاوبوونه‌ته‌وه. رونیشیکردەوە ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی دژی داعش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی داعش و دابینکردنی ئاسایش. وتیشی: ره‌وشی سه‌قامگیری ناوچه‌که په‌یوه‌سته به هه‌وڵه‌کانی رووسیا و تورکیا بۆ سه‌پاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و ده‌سته‌به‌رکردنی ئاگربه‌ستێکی گشتگیر و دابینکردنی ئاسایشی رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئێم4.
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia