دیجیتال میدیای سپێده
بانكى نێوده‌وڵه‌تى هۆشدارى ده‌داته عێراق كه‌ته‌نها پشت به نه‌وت نه‌به‌ستێت وگرنگى به‌كه‌رتى دیكه بدات بۆ به‌ده‌ست هێنانى داهاتى زیاتر.
سه‌لیم روحانا، به‌رپرسى به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدان له‌بانكى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاندوه: له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانكارییانه‌ى كه‌له‌جیهاندا هه‌ن، بانكى نێوده‌وڵه‌تى هیچ زانیاری وبه‌دواداچوونێكى دیاریكراوى نیه له‌سه‌ر نرخه‌كانى نه‌وت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى جیهان به‌ره‌و ئابووری دیكه ده‌چێت كه‌كه‌مترین پاشماوه‌ى كاربوونیان هه‌بێت.
روحانا راشیگه‌یاند: جیهان زیاتر پشت به‌وزه‌ى خاوێن ده‌به‌ستێت له‌خۆر وهه‌وا، وگوتى: بۆیه ناكرێت عێراق ته‌نها پشت به داهاته‌كانى نه‌وت ببه‌ستێت، كه‌پێده‌چێت نزمبوونه‌وه‌ى داهات به‌خۆیه‌وه ببینێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: به‌پێى راپۆرتى كه‌شو هه‌وا وگه‌شه‌پێدان كه‌به‌م دواییانه ده‌رچووه، جه‌ختى له‌وه كردۆته‌وه كه‌له‌سه‌ر عێراق پێویسته وه‌به‌رهێنانى گه‌وره بكات بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دۆخى گۆرانكارییه‌كانى كه‌ش وهه‌وا بگونجێت به‌تایبه‌ت له‌بوارى كشتو‌كاڵى دا.
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بێت وعێراق وزه‌ى جێگره‌وه به‌كاربێنێت وه‌ك خۆر وهه‌وا، به‌هاتنى ساڵى 2040 عێراق ده‌توانێت زیاتر له 31 %ى وزه‌ى جێگره‌وه به‌رهه‌م بێنێت، وئه‌مه‌ش وه‌به‌رهێنانێكى گه‌وره‌ى پێویسته.