شاندێكی یەكگرتوو سەردانی سەنتەری میترۆ دەكات

دوایین نوێکردنەوە 2022-12-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌ شاری سلێمانی شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی سەنتەری میترۆ كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 29-12-2022 لە شاری سلێمانی شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عوسمان كاروانی كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو سەردانی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنووسانی كرد.

لە سەردانەكەدا شاندی یەكگرتوو هەوڵەكانی سەنتەری میترۆی بەرز نرخاند بۆ بەرگریكردن لە كاری ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان مافی پیشەیی ڕۆژنامەنووسان بەبێ ڕەچاوكردنی جیاوازی ئایدۆلۆژی و حیزبی.

هه‌وه‌ها جەختكرایەوە لەسەر پێویستی پشتیوانیكردنی توێژی میدیاكاران تاوەكو بتوانن ئەركەكانیان بەباشترین شێوە ئەنجام بدەن لە پێناو خستنەڕووی ڕاستیەكان بۆ ڕایگشتی و بەرگریكردن لە مافی هاوڵاتیان، چونكە كاری ڕۆژنامەگەری ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە هۆشیاركردنەوەی شەقامدا، هەروەها گرنگی پاراستنی ئازادی ڕادەبڕین لە هەرێمی كوردستان بەپێویست زانرا.

سەنتەری میترۆ وێڕای بەرز نرخاندنی ڕۆڵی میدیای یەكگرتوو، ئاماژەیان بەوەكرد كە لەساڵی 2022دا ژمارەو شێوازی پێشێلكاریەكان دژ بە ڕۆژنامەنووسان زیادیكردووە.