دیجیتاڵ میدیای سپێده
بڕیاره له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ئه‌و كه‌مپانه‌ی سه‌رتاسه‌ری عێراق دابخرێن كه تایبه‌تن به ئاواره ناوخۆییه‌كان.
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، ئیڤان فایه‌ق، له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، باسی له‌وه كرد حكوومه‌تی به‌غدا له چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی بۆ ساڵی نوێ، بڕیاریداوه كه‌مپه‌كانی تایبه‌ت به ئاواره ناوخۆییه‌كان له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا دابخرێن و ئاواره‌كان بنێردرێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان.
ئیڤان فایه‌ق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌مه ته‌نها كاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران نییه به‌ڵكو پێویسته سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌لومه‌رجی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان دابین بكه‌ن، گوتیشی: "پێویسته ئه‌و ناوچانه‌ی دانیشتوانه‌كانیان ئاواره‌بوون، به‌زووترین كات خزمه‌تگوزاری ئاو، كاره‌با و شاره‌وانییان بۆ دابین بكرێت. له شه‌ش مانگی ئاینده‌دا ده‌بێت سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌ركی سه‌رشانیان به‌جێبهێنن و ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ش به باشترین شێوه بپارێزرێت".
ئه‌و وه‌زیره‌ی عێراق، باسی له‌وه‌ش كرد كه له كاتی په‌لاماره‌كانی داعشدا 300 خێزان روویان له توركیا و هه‌شت هه‌زار خێزانیش روویان له سووریا كردووه، رێكاره فه‌رمییه‌كانیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه ده‌ستیان پێكردووه.